کوردستانی
پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی پێشبینییەكانی بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، لە ماوەی 48 كاتژمێری داهاتوودا پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە "ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش هاوشێوەی دوێنێ دەبن، بەڵام لە ناوچەكانی رۆژهەڵات پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە "سبەی سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ببوونی تۆزێكی كەم لە ناوچەكانی باشووری هەرێم، بەڵام پلەكانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ بە نزیكەیی دوو پلە نزم دەبنەوە".
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 41پلە
سلێمانی :38 پلە
دهۆك : 40پلە
كەركوك : 42پلە
هەڵەبجە : 41پلە
زاخۆ : 41پلە
گەرمیان : 44پلە
حاجی ئۆمەران: 26پلە
سۆران : 38پلە
ئ.پ