کوردستانی
لە ماوەی حەوت مانگدا 17 كرێكار گیانیان لەدەستداوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
تەنها لە ماوەی حەوت مانگی رابردووی ئەمساڵدا 17 كرێكار لە پارێزگای سلێمانی لە كاتی كاركردندا گیانیان لەدەستداوە كە شەش لەو كرێكارانە بیانی بوون.
عوسمان زیندانی، سەرۆكی سەندیكای كرێكارانی بیناسازی سلێمانی رایگەیاند " بەهۆی نەبوونی مەرجی سەلامەتی لە هەندێك لە پرۆژەكاندا، لە ماوەی حەوت مانگی رابردووی ئەمساڵدا لە پارێزگای سلێمانی 17 كرێكار گیانی لەدەستداوە كە شەش لە كرێكارەكان بیانی بوون و 11 كرێكاریشیان كورد بوون".
وتیشی "مەرجی سەلامەتی لە هەموو پرۆژەكاندا وەك یەك نییە، بەڵام هەرچۆنێك بێت پێویستە خاوەنی پڕۆژەكان ئەو كرێكارانە پابەند بە جێبەجێكردنی مەرجەكانی سەلامەتی بكەن كە لە پرۆژەكانیاندا كاردەكەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "لە هەرێمی كوردستان ژمارەیەكی زۆر لە كرێكارانی بیانی هەن كە لە پرۆژەكاندا كاردەكەن، بۆیەش ئەو كرێكارانە بەدەرنەبوون لە گیانلەدەستدان و تەنها لە ماوەی حەوت مانگی یەكەمی ئەمساڵدا شەش كرێكاریان گیانیان لەدەستداوە".
مەرجەكانی سەلامەتی لە پڕۆژەكاندا دەگۆڕێت، بەڵام لە هەموو بارودۆخێكدا پێویستە خاوەنی پڕۆژەكان كرێكاران پابەندی مەرجەكانی سەلامەتی بكەن و سەرجەم پێداویستییەكانیان بۆ دابینبكەن، بەپێچەوانەوە بەپێی یاسای سەلامەتی كار سزا دەدرێن.
بەپێی ئامارەكانی سەندیكای كرێكارانی بیناسازی سلێمانی بە نزیكەی سەدان هەزار كرێكار لە هەرێمی كوردستان كاردەكەن، لە ماوەی ئەمساڵدا ١٧ كرێكار و لە ساڵی ٢٠٢٣دا ٧٣ كرێكار لەكاتی كاركردندا گیانیان لەدەستداوە.