کوردستانی
ئەمڕۆ لیستی ناوی پاڵێوراوان رەوانەی وەزارەت و دەستەكان دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ لیستی ناوی پاڵێوراوانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە مەبەستی وردبینیكردن رەوانەی وەزارەت و دەستەكان لە حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكرێت.
حاكم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆكی دەستەی دەستپاكیی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "دوای وردبینیكردنی ناوەكان، ئەگەر دەربكەوێت هەر پاڵێوراوێك حوكم درابێت، ئەوا لە كێبڕكێی هەڵبژاردن دوور دەخرێتەوە".
وتیشی "لەگەڵ گەیشتنی لیستی ناوی پاڵێوراوان، نزیكەی چوار رۆژیان پێویستە بۆئەوەی سەرجەم كارەكان تەواو بكەن".
بەپێی سیستمی تۆماركردن و پەسندكردنی لیستی پاڵێوراوانی هەڵبژاردنی ساڵی 2024ی پەرلەمانی كوردستان، مەرجە هەر پاڵێوراوێك ئەم شەش مەرجەی تێدا بێت:
هاووڵاتی هەرێمی كوردستان بێت و نیشتەجێی ئەو شوێنە بێت كە كارتی زانیارییەكەی تێدا دەرچووە.
تەواو شیاو بێت و 25 ساڵ كەمتر نەبێت.
بتوانێت بخوێنێتەوە و بنووسێت.
بە تاوانەكانی ئابڕووبەری ئەخلاقی، ئادابی گشتی و دەستپاكی، سزای زیندانیكردنی نەبێت.
بە تاوانەكانی كوشتنی بەئەنقەست یان دزیكردن سزای زیندانیكردنی نەبێت.
لەو تاوانانەی دەسەڵاتە سەركوتكارەكان پلانیان بۆ داڕشتووە بەشداری نەكردبێت یان لە هەرێمی كوردستان ئەو تاوانەی نەكردبێت.
ئ.پ