کوردستانی

هیچ كەسێك ناچار ناكرێت كارتی نیشتمانی نوێ بكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هیچ كەسێك ناچار ناكرێت كارتی نیشتمانی نوێ بكاتەوە

مەودا میدیا-
ماوەیەكە چاپی نوێی كارتی نیشتمانی بۆ هاوڵاتییان چاپ دەكرێت و بەرپرسێكیش ئەوە ئاشكرا دەكات كە هیچ كەسێك ناچار ناكرێت كە كارتە كۆنەكەی نوێ‌ بكاتەوە. 

موقەدەم كاروان ئیبراهیم، بەڕێوەبەری كارتی نیشتمانی رزگاری بە مەودا میدیای راگەیاند "چاپی نوێی كارتی نیشتمانی گۆڕانكارییەكی ئەوتۆی تێدا نەكراوە، تەنها رەنگەكەی لە رەش و سپییەوە گۆڕاوە بۆ رەنگاوڕەنگ". 

وتیشی"ئەو هاوڵاتییانەی كە كارتەكانیان بەسەرچووە و نوێیدەكەنەوە یان ئەو هاوڵاتییانەی كە تازە كارتەكە دەردەهێنن، چاپە نوێیەكەیان پێدەدرێت، بەڵام ئەو كارتە كۆنەكەیان بەسەر نەچووە پێویست ناكات تازەی بكەنەوە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "هیچ كەسێك ناچار ناكرێت بە تازەكردنەوەی كارتەكە كۆنەكەی و گۆڕینی بۆ چاپە نوێیەكە و هەر قسەوباسێكیش لەو بارەیەوە كراوە دوورە لە راستییەوە". 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان