کوردستانی

سلێمان ئه‌حمه‌د سێ ساڵ زیندانى ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سلێمان ئه‌حمه‌د سێ ساڵ زیندانى ده‌كرێت

مه‌ودا میدیا-

دادگاى دهۆك، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، بڕیاریدا به‌ زیندانیكردنى سلێمان ئه‌حمه‌د، رۆژنامه‌نوسى نزیك له‌ پارتى كرێكارانى كوردستان.

دوای 279 رۆژ مانەوەی لە زیندان، دادگای دهۆك سزای سێ ساڵ زیندانی سەپاند بەسەر سلێمان ئەحمەد، رۆژنامەنووس و هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی رۆژنیوزى نزیك له‌ په‌كه‌كه‌.

ناوبراو دوای ئەوەی بۆ بەشداریکردن لە پرسەی باوکی کە خەڵکی ناوچەی جندرێسن لە عەفرینە، گەڕایەوە رۆژئاوای کوردستان، لە کاتی گەڕانەوەیدا بۆ هه‌رێمى کوردستان، لە 25 تشرینی یەکەمی 2023، لە دەروازەی فیشخابوور لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركرا دوای 211 رۆژ چارەنووسی ئاشکرابوو، دواى ئەوەى 22ی مانگى ئایارى ئەمساڵ، پارێزەرانی توانیان چاویان پێیبکەوێت و بریکارنامەی بۆ واژۆ بکەن، بۆ ئازادکردنی کار لە کەیسەکەیدا بکەن، بڵام ئەمڕۆ دادگای دهۆك سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاندووە.

سلێمان ئەحمەد بەپێی مادەی (1) لە یاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003ی پەرلەمانی هەرێمى کوردستان تۆمەتبار کراوە کە تایبەتە بە تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیی، ئەوەش ئەو تۆمەتەیە کە ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانى بادینانی پێ سزا درا.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان