کوردستانی
ئاشكرابوو كچه‌كه‌ى گرتوخانه‌ى چاكسازى سلێمانى چۆن هه‌ڵهاتووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ یه‌كشه‌ممه، كچه زیندانییه‌كى گرتوخانه‌ى چاكسازى ژنان و منداڵان هه‌ڵهات، ئاسایشى سلێمانى باس له شێوازى هه‌ڵهاتنه‌كه‌ى ده‌كات.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە "ئێوارەی دوێنی یه‌كشه‌ممه، دوای ئەوەی راگیراوێکی زیندانی چاکسازی سلێمانی هەڵهات، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی توانرا لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر لەشاری سلێمانی دەستگیربکرێتەوە".
باس له‌وه‌شكراوه " شه‌ش تۆمەتبار هاوکاریبوون لە حەشاردانی و گواستنەوەی ئه‌و ژنه له زیندانه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ى زیندان".
ئاماژە بەوەشکراوه "لە ئێستادا سەرجەم دەستگیرکراوان و رادەستی یاساکراون".
ع