کوردستانی
زیان و زه‌ره‌رى دارایی ئاگره‌كه‌ى سلێمانى ئاشكرا كرا "زیانی ملیاران دیناری هەبووە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به وته‌ى بەڕێوەبەرى دارستان و پاوانى سلێمانى، ئاگرەکەی دوێنێ له شاخى گۆیژە و ئەزمەڕ، چه‌ندین دۆنم زه‌وی سووتاندووه و زیانێكى زۆرى به دره‌خته‌كان گه‌یاندووه، ده‌شڵێت "ملیاران دینار زه‌ره‌رى دارایی هه‌بووه".
عەقید تارق حەمەغەریب، بەرێوەبەرى دارستان و پاوانى سلێمانى ئاشكرایكردووه "بەهۆى ئاگرەکەی دوێنێ لەشاخی گۆیژە، 200 دۆنم زەوی سووتاوه و لە ئەزمەڕیش 300 دۆنم زه‌وى سووتاوە".
وتیشى "ئاگره‌كه زیانێکى زۆرى به دره‌خته‌كان گه‌یاندووه و هەندێک لەدارەکان بەتەواوى سوتاون".
روونیشیكرده‌وه "زیانە داراییەکانیش بە ملیاران دینار دەخەمڵێندرێن، چونكه بە تێکڕا لە هەر دۆنمێک لە شاخى ئەزمەر 120 نەمام چێندراون، نەمامه‌كان بۆ ماوەى سێ ساڵه خزمەت دەکرێن و هەر نەمامێک خەرجییەکەى نزیکەى 100 هەزار دینارە".
ئه‌مه له كاتێكدایه، بەرەبەیانی رۆژی دوێنێ دووشه‌ممه، ئاگر لە شاخى گۆیژە و ئەزمەڕ کەوتەوە.
پ ح ع