کوردستانی

کۆمسیۆن به‌ فه‌رمیی دوو كاندیدى پارتی بۆ هەڵبژاردن دوورخستەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆمسیۆن به‌ فه‌رمیی دوو كاندیدى پارتی بۆ هەڵبژاردن دوورخستەوە

مه‌ودا میدیا-

کۆمسیۆنى باڵای هەڵبژاردنەکانی عیراق به‌ فه‌رمیی سه‌رۆكى لیستى پارتى و كاندیدێكى ترى ئه‌و حزبه‌ى دوورخسته‌وه‌ و هۆكاره‌كه‌شى ئاشكرا كردووه‌.

خالید عەباس، بەڕێوەبەری ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق ئاشكرایكرد "دادوەر محەمەد ئەمین، سەرۆکی لیستی پارتی و پەروین ئەکرەم، کاندیدى ئه‌و حزبه‌ له‌ لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ به‌ فه‌رمیی له‌ دوورخستنه‌وه‌یان ئاگادار کرانەوە".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "هۆكاره‌كه‌ى کارتى نیشتمانییەکەیانه‌ کە لە سەر پارێزگای نەینەوایە و بە پێی یاسای هەڵبژاردنیش ناتوانن خۆیان لەسەر پارێزگای دهۆک کاندید بکەن".

بەڕێوەبەری ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆن روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ " داوا کراوە پارتی دوو کاندیدی دیکە ماوەی سێ رۆژدا لە بازنەی دهۆک پێشکەشی کۆمسیۆن بکات".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان