کوردستانی
كاتى كۆتایی هاتنى ره‌شه‌باكه ئاشكرا ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
شاره‌زایه‌كى بوارى كه‌شناسيى، ده‌ڵێت "ئه‌مڕۆ كۆتایی به‌و ره‌شه‌بایه‌ى رۆژانى رابردوو دێت و له سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوویشه‌وه شه‌پۆلێكى گه‌رما روو له ناوچه‌كانى هه‌رێم ده‌كات و هه‌ست به گه‌رمایه‌كى زۆر ده‌كرێت".
سالار حاجى عه‌لى، شاره‌زای بوارى كه‌شناسيى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "سه‌باره‌ت به‌و ره‌شه‌بایه‌ى له ماوه‌ى رۆژانى رابردوودا ناچه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى گرتبووه‌وه به پله‌یه‌كى خێرا به نزیكه‌ى 50 پله بۆ 60 و 70 پله و له هه‌ندێك ناوچه زیاتریش بوو، ئه‌مڕۆ كۆتایی پێدێت و كه‌شه‌كه ده‌گه‌رێته‌وه بارى ئاسایی خۆى".
وتیشى "سه‌باره‌ت به ره‌وشى كه‌شوهه‌واش بۆ رۆژانى داهاتوو، ورده ورده پله‌كانى گه‌رما به جێگیرى ده‌مێنێته‌وه و له نێوان چه‌ند پله‌یه‌كى كه‌مدا به‌رز و نزمى ده‌كات".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "له رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو به دواوه، شه‌پۆلێكى گه‌رماى زه‌ریاى هێندى و ئه‌فریقى روو له ناوچه‌كانى هه‌رێم و به گشتى عیراق ده‌كات، وه پله‌كانى گه‌رما به‌رز ده‌بێته‌وه و هه‌ست به گه‌رمایه‌كى زۆر ده‌كرێت".
پ ح ع