کوردستانی
كه‌مئه‌ندامان: تا ئێستا هیچ هه‌وڵێك نییه بۆ هاوتاكردنى مووچه‌كانمان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستا هیچ هه‌وڵێك نییه بۆ هاوتاكردنى مووچه‌ى كه‌مئه‌ندامانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ عیراق.
سامان حسێن، سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌كه به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "كه‌مئه‌ندامان هه‌ژارترین چینى كۆمه‌ڵگه‌ن به‌رانبه‌ر كه‌مترین مووچه‌یان هه‌یه له‌وانه‌ى كه مووچه‌خۆرى حكومه‌تن".
باسى له‌وه‌شكرد "دۆخێكى خراپ رووبه‌ڕووى كه‌مئه‌ندامان بووه‌ته‌وه به جۆرێك هه‌یه تواناى كڕینى ده‌رمان و چاره‌سه‌ریشى نه‌ماوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى مانگانه 60 بۆ 100 هه‌زار دیناریان پێده‌درێت كه به‌شى پاره‌ى ئاو و كاره‌باش ناكات".
وتیشى "تا ئێستا هیچ هه‌وڵێك نییه بۆ هاوتاكردنى مووچه‌ى كه‌مئه‌ندامانى هه‌رێم له‌گه‌ڵ عیراق كه ئێمه چه‌ندین ساڵه داواى ده‌كه‌ین".
ع