کوردستانی
ئەو دەنگۆیەی سەبارەت بە قەدەغەی هاتووچۆ بڵاوکرایەوە رەتکرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەود میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان چەند هەواڵێک بڵاوکرایەوە کە گوایە لەماوەی ئەو 48 کاتژمێرەی کە قەدەغەی هاتووچۆ کراوە دەرمانێک دەرژێنرێت کە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا راوێژکارێک و شارەزایەکی دادی بەرگری شارستانی لەرێگەی مەودا میدیاوە روونکردنەوە دەدات.
رائید کاروان میراودەلی، راوێژکارو شارەزای دادی بەرگری شارستانی بە مەودا میدیای راگەیاند ئاگاداری هاوڵاتییان دەکەینەوە باوەڕ بە نوسینێك نەكەن کە بڵاوبووەتەوە ، کە گوایە لەم 48 کاتژمێرەی قەدەغەی هاتووچۆ کراوە دەرمانێک دەرژێنن و زۆرترین خەڵك تووشی كۆرۆنا دەكات و دووچاری ئەم ڤایرۆسە دەبن ئەمەش هەواڵێکی ناڕاستە".
رائید کاروان میراودەلی وتیشی "داوا لە هاوڵاتییان دەکەین رێنماییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بن تا ژیانیان پارێزراو بێت".