کوردستانی

كامێرایه‌كى چاودێرى تیژڕەویی هاتوچۆ داخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كامێرایه‌كى چاودێرى تیژڕەویی هاتوچۆ داخرا

مه‌ودا میدیا-

له‌ گه‌ڕه‌كى خه‌باتى شارى هه‌ولێر چه‌ند كه‌سێك كامێرایه‌كى چاودێرى خێرایی هاتوچۆ داده‌خه‌ن و كارتۆنێكى پێوه‌ ده‌كه‌ن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌ گه‌ڕه‌كى خه‌باتى شارى هه‌ولێر، كامێرایه‌كى چاودێرى جێگیر كه‌ بۆ تۆماركردنى خێرایی هاتوچۆ دانراوه‌ له‌ لایه‌ن هاتوچۆى شاره‌كه‌وه‌، له‌ لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه‌ كارتۆنێكى پێوه‌ كراوه‌ و داخراوه‌.

به‌هۆى ئه‌و كاره‌وه‌ كامێراكه‌ هیچ خێرایه‌كى تۆمارنه‌كردوه‌ و هاتوچۆى شاره‌كه‌ش هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌.

پێشتریش له‌ شارى سلێمانى له‌ لایه‌ن هاوڵاتییانه‌وه‌ هێرش كراوه‌ته‌ سه‌ر كامێرای جێگیره‌كانى هاتوچۆ و كامێراكانى پۆینت تو پۆینت له‌سه‌ر رێگاى سلێمانى بۆ دوكان.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان