کوردستانی
ژنێک بەهۆکارێکی نادیار سوتا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ ژنێک کەپیشەی ژنی ماڵەوەیە بە سوتای گەیەندرایە نەخۆشخانەی قەڵادزێ بەپێی وتەی خۆی نەوتی کردووەتە سەماوەر و دواتر گڕی گرتووە و سوتاوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە "کاتژمێر 8:20 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ژنێک بەناوی (ع . م . ع) لەدایکبووی ساڵی 1993 پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی نەورۆز بەسوتاوی گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ".
ئاماژە بەوەشکراوە "بەوتەی خۆی نەوتی کردووەتە سەماوەر و دواتر گڕی گرتووە، بەڵام لەئێستادا هۆکاری راستەقینەی رووداوکە نادیارە کە بەگوێرەی راپۆرتی پزیشکی رێژەی سوتاویەکە 90%ـە و بەهۆی سەختی برینەکەشی بەڕێکرا بۆ سلێمانی، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".