کوردستانی

ئاڵتوون و پاره‌ى ماڵێكیان دزى و ده‌ستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاڵتوون و پاره‌ى ماڵێكیان دزى و ده‌ستگیركران

مه‌ودا میدیا-

پۆلیسى سلێمانى بڵاویكردووه‌، دوو كه‌سیان ده‌ستگیركردووه‌ كه‌ له‌ ماڵێكدا ئاڵتوون و پاره‌یان دزیووه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى سلێمانى بڵاویكردووه‌ "دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لە گەڕەكی كانی با لەشاری سلێمانی دزی لێكراوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەد لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر توانرا لە لایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەدەوە تۆمەتباران بدۆزرێنەوەو دەستگیربكرێن".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیرا بەسەر بڕی 60 مسقاڵ ئاڵتوون ، پێنج هەزارو 100 دۆلار، دوو ملیۆن و 850 هەزار دیناری عیراقی".

هه‌روه‌ها "لە ئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراون و دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا".

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان