کوردستانی
سلێمان هه‌ڵشۆيی ئازاد كراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌پێى ئه‌و زانیارییه تایبه‌تییانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون، سلێمان هه‌ڵشۆیی له لایه‌ن دادگاى كه‌تنى راپه‌ڕین به كه‌فاله‌ت ئازادكراوه.
رائید رابه‌ر حه‌سه‌ن، وته‌بێژى پۆلیسى راپه‌ڕین به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له ماوه‌ى رابردوو دۆسیه‌ى سلێمانى هه‌ڵشۆیی لاى پۆلیس بووه، دواتر به ته‌وقیفكراویی ره‌وانه‌ى دادگاى كه‌تنى راپه‌ڕین كراوه".
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "سلێمان هه‌ڵشۆیی پێش ماوه‌یه‌ك له لایه‌ن دادگاى كه‌تن به كه‌فاله‌ت ئازادى كردووه".
وته‌بێژى پۆلیس هه‌روه‌ها وتى"جارێكى تر سكاڵا له‌سه‌ر سلێمان هه‌ڵشۆیی تۆماركراوه و فه‌رمانى ده‌ستگیركردنى بۆ ده‌رچووه‌ته‌وه له پۆلیسى نه‌هێشتنى تاوانى قه‌ڵادزێ".
سلێمان هه‌ڵشۆیی له ماوه‌ى رابردوو پاره و ئاڵتوونى له خه‌ڵك وه‌رگرتبوو، دواتر مایه‌پوچبوونى خۆى راگه‌یاند و ساڵى 2020 ده‌ستگیركرا و زیاتر له هه‌زار سكاڵاى له‌سه‌ر بوو.