ئابووری

به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى مانگى حه‌وت ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى مانگى حه‌وت ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات

مه‌ودا میدیا-

دوێنێ سێشه‌ممه‌، دیوانى چاودێرى دارایی عیراق وردبینى له‌ لیستى مووچه‌ى مانگى حه‌وتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ته‌واوكردوو بڕیاره‌ له‌ سبه‌ینێوه‌ تا سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو پاره‌ ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "دیوانى چاودێرى دارایی عیراق له‌ لیستێكدا راپۆرتی خۆى له‌باره‌ى وردبینى له‌ لیستى مووچه‌ ره‌وانه‌ى نوسینگه‌ى محه‌مه‌د سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق كردووه‌".

وتیشى "دواى ئه‌وه‌ى سودانى واژۆى ده‌كات، له‌ سبه‌ینێوه‌ تا سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى مانگى حه‌وت ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات".

باسى له‌وه‌شكرد "ئه‌گه‌ر گرفت له‌ لیستى مووچه‌ نه‌بێت، له‌ ماوه‌ى دوو رۆژدا وردبینى ده‌كرێت و به‌غدا پاره‌ ده‌نێرێت، به‌ڵام بوونى ژماره‌یه‌كى زۆرى ناوى نایاسایی له‌ لیسته‌كه‌ وایكردووه‌ به‌غدا چه‌ند رۆژێك جا وردبینییه‌كه‌ ته‌واو بكات".

u
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان