کوردستانی
له‌م شوێنه‌دا ئاڵوگۆڕی پۆسته‌كان كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران بووه جێگری بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان و به وه‌كاله‌ت هێمن مستەفا سەعید، له جێگه‌كه‌ى دانرا.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا، جەوهەر مەحمود، بەڕێوەبەری گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران وەک جێگری بەڕێوەبەری گشتیی گومرگەکانی هەرێمی کوردستان دەست بە کار بوو، وه له جێگه‌كه‌ى هێمن مستەفا سەعید، وەک بەڕێوەبەری تازەی گومرگی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران بە وەکالەت، له لایه‌ن وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمه‌وه فەرمانی کارگێڕی بۆ دەرچووە.
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، هێمن مستەفا، له پۆسته تازه‌كه‌ى له هەفتەی داهاتووه‌وه دەستبەکار ده‌بێت.
پ ح ع