کوردستانی
رێگاى سه‌ره‌كى نێوان دوو پارێزگا ده‌كرێته دووساید
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت "رێگای سەرەكی سلێمانی بۆ هەولێر دەكرێته دوو ساید و هەوڵی پەیداكردنی پارەی بۆ ده‌دەن، ده‌شڵێت "نه‌بوونى بودجه بۆ پرۆژه‌كان كێشه‌ى سه‌رجه‌م شاره‌كانه".
د. ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامەوانییدا رایگه‌یاند "رێگای سەرەكی سلێمانی بۆ هەولێر زۆر خراپە و چەند ساڵێكیش بڕیاری لێدراوە بكرێته دوو ساید، بەلام درابوو بە پێنج كۆمپانیا، زۆری كۆمپانیاكان رێگربوو له به‌ڕێوه‌چوونى كاره‌كه، بۆیە ئەنجومەنی وەزیران بیرۆكەی ئه‌وه‌ى هه‌یه هەمووی بدرێت به یه‌ك كۆمپانیا و هەوڵی پەیداكردنی پارەی بۆ بدەن تاوەكو بكرێتە دوو ساید".
وتیشى "به ته‌نها لە سلێمانی كێشەی نەبوونی بودجە نییە بۆ پڕۆژەكان، بەڵكو له شارەكانی تریش ئه‌و كێشه‌یه هه‌یه و ئەوەش هۆكاره‌كه‌ى نەبوونی یاسای بودجە، كە 10 ساڵە هەرێمی كوردستان یاسای بودجەی نییە".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "دەبێت داهات و خەرجییەكان رێكبخەنەوە و بە یەكسانی دابەشی بكەنەوە بەسەر پارێزگاكان".
له باره‌ى پرۆژه‌ى شه‌قامى 100 مه‌تری سلێمانیش رایگه‌یاند "پرۆژه‌كه به‌رێژەی زیاتر له 60%ی تەواو بووە و بودجەی زیاتری بۆ تەرخان دەكەن، وه هەندێك زیادكردن و گۆڕانكاری دەكرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رەزامەندییان لەسەر داوە".
پ ح ع