کوردستانی
كێشه‌ى كاره‌با تاوه‌كو كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له ژێر حوكمى دهسهلاتدارنى هه‌رێمدا له یه‌كێك له گه‌رمترین مانگه‌كانى ساڵ، گه‌ڕه‌ك هه‌بووه رۆژانه هه‌شت كاتژمێر كاره‌باى هه‌بووه و به هۆى كه‌مى كاره‌باشه‌وه نرخى ئەمپێرەکانى کارەباى موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان به‌رزبووه‌ته‌وه.
سیروان محەمەد، وتەبێژى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەباى سلێمانى ده‌ڵێت"لە مانگى تەممووزدا کارەباى نیشتمانى بەتێکڕا 11 کاتژمێر هەبووە، و گەڕەکیش هه‌بووه له ناو شار تەنها هەشت کاتژمێر کارەباى هەبووە".
سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى موه‌لیده ئه‌هلییه‌كانیش بڵاوى كردووه‌ته‌وه "بۆ ئه‌م مانگه نرخى ئەمپێرێک کارەباى مۆلیدە، لە نێوان 14 بۆ 15 هەزار دیناردایه"، كه ئه‌و رێژه زۆره‌ى نهرخهكهش بۆ کەمى پێدانى کاتژمێرەکانى کارەباى نیشتمانى ده‌گه‌ڕێته‌وه و بارگرانى بۆ سه‌رشانى هاوڵاتییان دروستكردووه.
له ئێستادا رێژه‌ى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با له لایه‌ن وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستانه‌وه، سێ هەزار و 989 مێگاواته، كه زیاتر لە هەزار مێگاواتی لە رێگەى دوو کۆمپانیاى خۆماڵییه‌وه دەفرۆشرێت بە حکومەتى عیراق و 350 مێگاواتیشی دەدرێت بە کارگەکان.
پ ح ع