عیراقی

سەرۆکایەتیی کۆمارى عیراق توڕه‌یه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکایەتیی کۆمارى عیراق توڕه‌یه‌

مه‌ودا میدیا-

سەرۆکایەتیی کۆمارى عیراق سه‌باره‌ت به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر بارەگاکانی حەشدی شەعبی لەبابل، راگەیەندراوێک بڵاوده‌كاته‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نێت "بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەم دەستدرێژییە دەکەن، کە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی عیراقە".

دەقی راگەیەندراوەکە: 

جارێکی دیکە ئاگری ھاوپەیمانان یەکێک لە پێگەکانی ھێزە ئەمنییەکانمانی لە پارێزگای بابل کردە ئامانج و لە ئەنجامدا ژمارەیەک لە ئەندامانی ھێزەکانی حەشدی شەعبی شەھید و برینداربوون.

ئێمە نیگەرانین لەم دەستدرێژییە ناڕەوایە بۆ سەر ھێزە ئەمنییەکانمان، بەتایبەتی لەگەڵ بەردەوامی پڕۆسەکانی دانوستاندن لەلایەن لیژنە ھاوبەشەکانەوە بۆ دانانی میکانیزمی کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عیراق، بە توندترین شێوە ئیدانەی ئەم دەستدرێژییە دەکەین، کە پێشێلکارییەکی ئاشکرای سەروەریی عیراقە.

لەکاتێکدا چاوەڕێی ئەوە دەکەین ئەم پێشێلکارییە ئەمنییە مەترسیدارە لەلایەن ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتییەوە دواھەمین پێشێلکاری بێت لەسەر خاکی عیراق، جەخت لەوەش دەکەینەوە، کە ئەم جۆرە پێشێلکارییانە تەنیا سوودی بۆ ئەو رێکخراوە تیرۆریستییانە دەبێت، کە دەیانەوێت زیان بە ئاسایشی عیراق و ناوچەکە بە گشتی بگەیەنن.

سەرۆکایەتی کۆمار

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان