کوردستانی
پۆلیسى هه‌ولێر عه‌نته‌ر ده‌ستگیر ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا
پۆلیسی هەولێر ده‌ستگیر كردنى عه‌نته‌ر كه كه‌سێكى عه‌ره‌به و ئه‌و ناوه‌ى له خۆى ناوه راده‌گیه‌نێت، و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات "ئه‌و تۆمەتباره جگە لە بریندارکردنی هاوڵاتییەک، هەڕەشەی لە چەندین کەس کردووە و لە سۆشیاڵ میدیاش بە چەکەوە خۆی نمایش کردووە".
لە راگەیه‌ندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، رایگه‌یاند "تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە كه عەرەبە و لەدایکبووی 1992ە، ناوی (ئ. خ. ج.)ە، بەڵام ناوی لە خۆی ناوە (عەنتەر)".
راشیگه‌یاندووه "ئەو تۆمەتبارە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە بەهۆی ئەوەی هاوڵاتییەکی ئاوارەی عەرەبی بریندارکردووە کە دانیشتووی کۆمەڵگەی کانی قرژاڵە بووە لە سنووری پارێزگای هەولێر، هەروەها هەڕەشەی لە چەندین ماڵیش کردبوو، جگە لەوەش بە چەقۆ لە دادخوازی دابوو".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه "دوای ئەنجامدانی تاوانەکان، بەرەو موسڵ هەڵاتووە، لەوێش رۆژانە لە رێگەی سۆشیاڵ میدیا بە چەکەوە خۆی نمایش دەکرد و هەڕەشەی لە خەڵک دەکرد، دوای گەڕانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان و پاش کۆکردنەوەی زانیاریی، توانرا دەستگیر بکرێت".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "تۆمەتبارەکە دانی ناوە تاوانەكه‌یدا ره‌وانه‌ى دادوەری لێکۆڵینەوە کراوە و دادوەر بڕیاری دا بە راگرتنی تۆمەتباری ناوبراو بەپێی ماددەی 405 بڕگەی 31 لە یاسای سزادان".
پۆلیسی هەولێر روونیشیكردووه‌ته‌وه "تۆمەتبارەکە هەڕەشەی لە زیاتر لە 15 ماڵی عەرەبی ئاوارە کردبوو لە کۆمەڵگەی کانی قرژاڵە، دوای دەستگیرکردنیشی، سەرجەم ماڵەکان گەڕانەوە شوێنی خۆیان".
پ ح ع