کوردستانی
سەرۆکایەتیی هەرێم له سه‌ر رووداوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
سه‌باره‌ت به كوژرانى ئیسماعیل هه‌نییه، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه و به‌ئامانجگرتنى ئه‌و كه‌سایه‌تییه سەرکۆنە دەکات و به پێشهاتێکی مەترسیدارى ده‌زانێت.
لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندووه "به‌ئامانجگرتنى ئیسماعیل هه‌نییه، سه‌رۆكى مه‌كته‌بى سیاسیى بزووتنه‌وه‌ى حه‌ماس كه به میوانى له تاران بوو، سه‌ركۆنه ده‌كه‌ین و به نیگه‌رانییه‌كى قووڵه‌وه له‌و پێشهاته مه‌ترسیداره ده‌ڕوانین".
راشیگه‌یاندووه "ئاڵۆزكردنى زیاترى دۆخه‌كه، هه‌ڕه‌شه له ئارامى و سه‌قامگیریى ته‌واوى ناوچه‌كه ده‌كات و لێكه‌وته و پێشهاتى خراپترى به‌دوادا دێت".
ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکى مەکتەبى سیاسیى بزووتنەوەى حەماس ئەمڕۆ 31ی تەموووزی 2024، لە تارانى پایتەختى ئێران بەئامانج گیرا و کوژرا.
پ ح ع