عیراقی

دزى سه‌ده‌ ده‌ستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


دزى سه‌ده‌ ده‌ستگیركران

مه‌ودا میدیا-

دەستەی دەستپاکی عیراق له‌ كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌نوسیدا دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری "دزیی سەدە"ی راگەیاند کە نزیکەی دوو ترلیۆن دیناریان دزیووە.

حەیدەر حەنون، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی عیراق لە كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامەنوسیدا لە بەغدا رایگەیاند "قاسم محەمەد بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی کۆمپانیای "حوتل ئەحدەب"یان لە هەرێمی کوردستانەوە گاڕاندەوە دوای ئەوەی هەڵاتبوو بۆ تورکیا".

باسى له‌وه‌شكرد "محەمەد قاسم لە دۆسیەی دزیی سەدەدا تۆمەتبارە بە دزینی 988 ملیار دینار".

هه‌روه‌ها "تۆمەتبارێکی دیکەیان بە ناوی محەمەد فەلاح جەنابی،  دەستگیرکرد کە بەڕێوەبەری رێگەپێدراوی کۆمپانیای ئەلقانت بووە و ئەویش لە دزینی زیاتر لە یەک تریلیۆن دینار لە رێگەی 79 قەواڵەی ساختەوە تێوەگلاوە".

دزیی سەدە بریتییە لە دزینی دوو ملیار و 500 ملیۆن دۆلار لە داهاتی باجی عیراق و تاوانەکەش لە مانگی ئەیلوولی 2021 تاوەکو ئابی ساڵی 2022 ئەنجام دراوە.

ع

Qaiwan
Qaiwan