کوردستانی

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان: هەڕەشە و مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاستێکی بەرزدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان: هەڕەشە و مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاستێکی بەرزدایە
مەودا میدیا- 

وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت هەڕەشە و مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاستێکی بەرزدایە هاوکات وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەکرد ئەو بڕیارانەی داویانە لەپێناو بەرژەوەندی گشتییە.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆنگرەیەکی هاوبەش لەگەڵ وەزیری تەندروستی رایگەیاند "دوای راوێژکردن لەگەڵ پارێزگار و ئیدارە سەربەخۆکان و وەزارەتی تەندروستی دوێنێ شەو ىڕیار درا بە قەدەغەکردنی هاتووچۆ بۆماوەی 48 کاتژمێر ئەم بڕیارەش بەمەبەستی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنە بۆ ئەو بڕیارانەی پێشتر داومانە".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەندێک کەس بەجدی بابەتی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە، هەروەها هەڕەشە و مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئاستێکی بەرزدایە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە زووتر خۆمان بۆ مەترسی کۆرۆنا ئامادەکرد لەچاو وڵاتانی دیکە، هەروەها مەترسی ئەوەمان هەیە کە خەڵکی زیاتر هەڵگری ڤایرۆسەکەبن".

وەزیری ناوخۆ ئاشکراشی کرد "پێویستە لەمەودا خشتەی ئێشگیری پزیشک و کارمەندانی تەندروستی دابنیرێت، هەروەها تیمەکانی راگەیاندن دەبێت پشتگیری دەزگاکەیان پێبێت بۆ کارکردن".

هاوکات سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەو بڕیارانەی داومانە لەپێناو بەرژەوەندی گشتییە، هەروەها گرتنەبەری رێککارەکانی حکومەت بەهەزارن کەسی لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پاراست".

وەزیری تەندروستی وتی "تکا دەکەین هاوڵاتییان نەیەنەدرێ لەماڵەوە و خۆیان بپارێزن، چونکە ڤایرۆسی کۆرۆنا بوونی هەیە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان