کوردستانی
وەزیری پەروەردەی هەرێم ئهركێكى قورس دهخاته سهرشانى مامۆستایان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم، دهڵێت "نەوەیەک لە سەردەمی تەکنەلۆژیا لەدایک بوون، بە مامۆستایانیش دەڵێین خۆیان لەگەڵ ئەو نەوەیە بگونجێنن، کە بۆیان ناکرێت و ئەرکێکی قورسە بۆیان".
ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمى كوردستان لە دووەم کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان بە ناونیشانی (پەروەردەی باش، دەرفەتی باشتر)، رایگهیاند "نەوەیەک لەگەڵ سەردەمی تەکنەلۆژیا لەدایک بوون، بە مامۆستایانیش دەڵێین خۆیان لەگەڵ ئەو نەوەیە بگونجێنن".
روونیشیكردهوه "ململانێی نەوەکان ئەوکاتە دروست دەبێت کە دوو نەوە خاوەنی دوو بەهای جیاواز بن، ئێمە دەمانەوێت مامۆستاکانمان بە تەواوەتی وەکو ئەو نەوەی ئێستا لە قوتابخانەکانن، هەموو شتێکی خۆیان بۆ ئەو نەوەیە بگونجێنن کە ناتوانن، ئەو ئەرکە بۆ مامۆستایانی ئێستا قورسە، دەبێت کاریگەریی نێوان ئەو دوو نەوەیە کەم بکەینەوە".
پ ح ع