کوردستانی
هه‌ركه‌سێك بیه‌وێت ئارامى شار تێكبدات به‌بێ جیاوازى رێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى 1ى رێكخستنى یه‌كێتى له سلێمانى ده‌ڵێت "ئارامترین شار له هه‌موو عیراقه شارى سلێمانییه، هه‌ركه‌سێكیش بیه‌وێت ئارامى شاره‌كه تێكبدات رووبه‌ڕووى یاسا ده‌كرێته‌وه و داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌بێ جیاوازى رێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر ده‌گرنه‌به‌ر".
زیاد جه‌بار، لێپرسراوى مه‌ڵبه‌ندى 1ى رێكخستنى یه‌كێتى له سلێمانى رایگه‌یاند "ئارامترین شار له هه‌موو عیراقه شارى سلێمانییه، به ده‌لیلى ئه‌وه‌ى رۆژانه هه‌زاران گه‌شتیاران له ناوه‌ڕاست و خوارووى عیراقه‌وه رووده‌كه‌نه سلێمانى بۆ گه‌شتوگوزار".
وتیشى "هه‌ندێك راگه‌یاندن و په‌یجى سۆشیال میدیا به مه‌رامى سیاسی و ئامانجى ناشرینكردنى سلێمانى كار ده‌كه‌ن".
روونیشیكرده‌وه "ئه‌و كێشانه‌ش كه رووده‌ده‌ن له هه‌موو دونیا هه‌ر وایه كێشه روو ده‌دات، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ى بیانه‌وێت ئارامى شاره‌كه تێكبده‌ن رووبه‌ڕووى یاسا ده‌كرێته‌وه و داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌بێ جیاوازى رێكاری یاسایی به‌رانبه‌ر ده‌گرنه‌به‌ر".
پ ح ع