کوردستانی
هەواڵێکی خۆش لە وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان-وە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت زۆربەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە رەوشێکی باشدان.
سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند "زۆربەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان لە رەوشێکی باشدان و تاوەکو ئێستا لە کۆی 214 کەس 74 کەس چاکبوونەتەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەو 214 کەس تەنها 140 کەسیان لە نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە و تەندروستییان باشە".
راشیگەیاند "پێویستە خۆمان بپارێزین بۆ ئەوەی ئەو رێژەیەی تووشبووان کە هەیە زیاد نەکات بۆ ئەوەی باردۆخەکەمان لەدەست دەرنەچێت".