کوردستانی
ئه‌و كه‌سه‌ى پێشینەی کاری تیرۆرستیی هەبوو لە ناو داعش، ده‌ستیگر كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی دژه تیرۆر CTG ، بڵاویكردووه‌ته‌وه "لە درێژەی کار و چالاکییەکان بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و سەروماڵی هاوڵاتییان، هێزه‌كانیان لە قەزای چەمچەماڵ تیرۆرستێکیان ده‌ستگیركرد".
له راگه‌یه‌ندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه راشیگه‌یاندووه "تیرۆرستی دەستگیرکراو بەناوی (ل، ص، ع) لەدایکبووی ساڵی 1981 بە رەچەڵەک خەڵکی پارێزگای سەڵاحەدینە و لە قەزای چەمچەماڵ خۆی حەشاردابوو".
روونیشیكردووه‌ته‌وه "ئه‌و تیرۆرسته پێشینەی کاری تیرۆرستیی هەبووە لەناو رێکخراوی تیرۆرستیی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، توانرا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر CTG دەستگیربکرێت".
پ ح ع