عیراقی
هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی خوێندنه‌وه‌ى بۆ دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا ميديا-
په‌رله‌مانى عیراق، سبەینێ شه‌ممه 3ى ئابى 2024، كۆدەبێتەوە و خوێندنه‌وه بۆ چه‌ند یاسایه‌ك ده‌كرێت كه یه‌كێك له‌وانه خوێندنه‌وه‌یه بۆ هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی.
له راگەیەندراوێكدا فەرمانگەی راگەیاندنی په‌رله‌مانى عیراق رایگه‌یاندووه "رۆژی شەممە و یەك شەممە ئەنجومەنەكە كۆدەبێتەوە و چەند یاسایه‌ك خوێندنەوەیان بۆ دەكرێت".
راشیگه‌یاندووه "سبەینێ شەممە خوێندنەوەی یەكەم بۆ هەمواری یاسای لێبوردنی گشتی و خوێندنەوەی دووەمیش بۆ یاسای قەرەبووی زیان لێكەوتوانی دەستی بەعس دەكرێت".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ودا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو " له رۆژی یەكشەممە خوێندنەوەی دووەم بۆ یاسای پارێزەریی و بەدەستهێنانی زانیاریی و رێككەوتنی نێوان عیراق و سووریا لە بواری ئاسمانی‌دا دەكرێت".
پ ح ع