عیراقی
رێککەوتننامەیەکی نوێ له سه‌ر کێڵگە نەوتییه‌كان واژۆ ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
عیراق كێڵگه نه‌وتییه‌كانى كه‌ركوك نۆژه‌نده‌كاته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش رێککەوتننامەیەکی ستراتیژی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای بریتش پترلیۆمی بەریتانی واژۆ کردووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاشكرایكردووه "به سەرپەرشتیی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، وه‌زاره‌تی نه‌وت رێککەوتنامەیەکی له‌گه‌ڵ کۆمپانیای بریتش پترلیۆمی بەریتانی واژۆکرد".
راشیگه‌یاندووه "رێککەوتننامەکە تایبەتە بە نۆژەنکردنەوە و پەرەپێدانی هەریەکه لە کێڵگە نەوتییەکانی هاڤانا و جەمبوور و بای حەسەن و خەباز لە کەرکوک".
پ ح ع