کوردستانی
سه‌باره‌ت به پڕكردنه‌وه‌ى فۆڕمى زه‌وى رێنمایی نوێ ده‌رده‌چێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزارەتى شارەوانى و گەشتوگوزارى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنى زه‌وى رێنماییەک ئاڕاستەى دامودەزگا و لایەنە پەیوەندیدارەکان ده‌كات و بەپێى رێنماییه‌كه ئەو هاوسەرانەى ساڵانى خزمەتیان وەک یەکه بە رێكکەوتن لە نێوان خۆیاندا یەکێکیان فۆڕمەکە پڕدەکاتەوە.
هه‌روه‌ها، ئەو هاوسەرانەشى كه یه‌كێكیان خزمه‌تى زیاتره ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌یان فۆڕمه‌كه پڕدەکاتەوە و هاوسەرەکەى تەنها پشتگیرى لە فەرمانگەکەى هاوپێچى فۆڕمەکە دەکات و ساڵانى خزمەتى هەردووکیان پێکەوە ئەژماردەکرێت، بەڵام زەوییەکە بەناوى ئەو کەسە دەردەچێت کە فۆڕمەکەى پڕکردووەتەوە.
له رێنماییه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه "کارمەندانى دامودەزگا ئەمنییەکان کە پشتگیری‌یان پێ‌نادرێت، بڕیارێکى تایبەتیان بۆ دەردەکرێت و ئەو دوو هاوسەرەش کە ساڵانى خزمەتیان وەکو یەکە ئەو کەسەیان فۆڕم پڕدەکاتەوە کە خزمەتەکەى زیاترە".
روونیشیكراوه‌ته‌وه "ئەو هاوسەرانەى لەیەک جیابوونەتەوە دەتوانن فۆڕمەکان پڕبکەنەوە، بەڵام منداڵەکان لەگەڵ فۆڕمى ئەوکەسەیان ئەژماردەکرێت کە دادگا سەرپەرشتیکردنى پێسپاردووە".
پ ح ع