کوردستانی

راگەیەندراوێكی بەپەلە لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوێكی بەپەلە لە سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانەوە
مەودا میدیا-

به‌مه‌به‌ستی تاووتوێكردنی دۆخی ئێستای كوردستان و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه‌ ئابووری و ته‌ندروستییه‌ی كه‌به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆناوه دروست بووه‌، كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 4ی نیسان، دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان به‌سه‌رپه‌رشتیی رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و ئاماده‌بوونی هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و مونا قه‌هوه‌چی، سكرتێری په‌رله‌مان، له‌گه‌ڵ سەرۆکی سه‌رجه‌م فراکسیۆنەکانی په‌رله‌مانی كوردستان كۆبووه‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا رێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خسته‌ڕوو كه‌ گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر دۆخی ئێستای كوردستان و چۆنیه‌تیی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و قه‌یرانه‌ ئابووری و ته‌ندروستییه‌ی كه‌ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆناوه‌ ئێستا به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌و جیهانی گرتۆته‌وه‌.

هه‌روه‌ها باسی له‌ دوایین سه‌ردانه‌ مه‌یدانییه‌كانی كرد كه‌ له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری فراكسیۆنه‌ جیاوازه‌كان بۆ پارێزگاكان و لیژنه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگاكان و ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان كردوویانه‌.

دواتر سه‌رۆكی سه‌رجه‌م فراكسیۆنه‌كان روانگه‌ی فراكسیۆنه‌كانیان خسته‌ڕوو و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان له‌خستنه‌ڕووی دۆخی گشتی و خاڵه‌ له‌پێشینه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ كۆكبوون:

1 - ئه‌م قه‌یرانه‌ ته‌ندروستییه‌ی كۆڕۆنا، لێكه‌وته‌ ئابوورییه‌كانی، كه‌مبوونه‌وه‌ی داهات و چۆنیه‌تیی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی هاووڵاتییان و كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانی له‌سه‌ر هاووڵاتییان و بژێویی ژیانیان، له‌خاڵه‌ هه‌ره‌ له‌پێشینه‌كانه‌ كه‌ پێویست ده‌كات حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه‌ ده‌ستوورییه‌كان به‌پێی تایبه‌تمه‌ندێتی كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.

2 - ئه‌و ‌ڕێوشوێن و هه‌نگاوانه‌ی كه‌ تائێستا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت به‌خۆپارێزی و گرتنه‌به‌ری رێكارو وه‌رگرتنی بڕیار بۆ پاراستنی ته‌ندروستیی هاووڵاتییان ئه‌نجامیان داوه‌ به‌رزده‌نرخێنێت.

3 - پشتیوانیی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانین كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی 1ی 4ی 2020 بڕیاریان داوه‌ به‌راسپاردنی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌ن بۆ ئاماده‌كردنی بڕیارێكی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌كرێنشینان و لێخۆشبوون له‌كرێ و هه‌ر رسوماتێكی دیكه‌، هه‌مووان كۆكبووین له‌وه‌ی كه‌دوای بڕیاری حكومه‌ت له‌م رووه‌وه‌ ئه‌كه‌ر پێویستیی ته‌شریعی هه‌بوو بۆ هه‌ر بڕیارێكی ته‌شریعی كه‌ له‌خزمه‌تی هاووڵاتییاندا بێت به‌هه‌ماهه‌نگیی هه‌موولایه‌ك په‌رله‌مانی كوردستان به‌له‌به‌رچاوگرتنی رێوشوێنه‌ ته‌ندروستییه‌كان كاری پێویستی ته‌شریعی ئه‌نجام ده‌دات.

4 - هه‌مووان هاوڕابووین له‌وه‌ی كه‌ ده‌بێت ئه‌وله‌ویه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ر داهاتێك كه‌ به‌رده‌ست ده‌بێت، مووچه‌ی هاووڵاتییان و خۆراك و ده‌رمانی پێویست بێت و له‌م رووه‌وه‌ پشتیوانیی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رێگه‌ی دروستكردنی چه‌ند بۆردو لیژنه‌یه‌كه‌وه‌ كاری له‌سه‌ر كردووه‌و وه‌كو په‌رله‌مانی كوردستان چاودێرێكی وردی كاری ئه‌و لیژنانه‌ ده‌بین.

5 - هه‌موولایه‌ك هاوڕابوون كه‌تێپه‌ڕاندنی ئه‌م قه‌یرانه‌ پێویستیی به‌هه‌ڵوێست و كاری پێكه‌وه‌یی و نیشتیمانی و گیانی كاری هاوبه‌شه‌ كه‌هاوكار بێت له‌ تێپه‌ڕاندنی ئه‌م دۆخه‌.

دواتر ئه‌م بڕبارانه‌ی خواره‌وه‌ دران:
1 - سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان به‌رده‌وام ده‌بن له‌كاری به‌دواداچوون و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ خێراتركردنی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی له‌ خه‌رجی و داهات.

2 - دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی باڵای په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌ندامیه‌تیی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی و ته‌ندروستی و پیشه‌سازی و وزه‌و لیژنه‌ی كاروباری یاسایی بۆ به‌دواداچوونی كاری ئه‌و لیژنه‌ تایبه‌تمه‌ندانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ بۆ به‌دواداچوونی پێداچوونه‌وه‌ به‌خاڵه‌ سنوورییه‌كان و گرێبه‌سته‌كان و روسومات و لێخۆشبوونی گومرگی و دابینكردنی خۆراك و پێداویستیی ده‌رمان دروستكراون.

3 - دروستكردنی لیژنه‌یه‌كی باڵای په‌رله‌مان به‌سه‌رۆكایه‌تیی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ئه‌ندامیه‌تیی سكرتێری په‌رله‌مان و سه‌رجه‌م سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی پێویست و به‌دواداچوونی كاری لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌كان و هاوئاهه‌نگی له‌گه‌ڵ لیژنه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆڕۆنا.

4 - په‌رله‌مانی كوردستان پاڵپشتیی ئه‌وه‌ ده‌كات له‌چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنێكی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق بكرێ.

له‌كۆتاییدا كۆبوونه‌وه‌ وێڕای به‌رزڕاگرتنی خۆڕاگریی هاووڵاتییان داواو تكایان له‌هاووڵاتییانی به‌ڕێز ئه‌وه‌یه‌ به‌ته‌واوی پابه‌ندی رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بن.
په‌رله‌مانی كوردستان هه‌وڵ و ماندووبوونی سه‌رجه‌م پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پێشمه‌رگه‌و هێزەكانی ناوخۆ بەرزدەنرخێنێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان