عیراقی

دادگاى فیدڕاڵیی ده‌سه‌ڵاتێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندى سه‌رۆك كۆمار راده‌گه‌یه‌نێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دادگاى فیدڕاڵیی ده‌سه‌ڵاتێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندى سه‌رۆك كۆمار راده‌گه‌یه‌نێت

مه‌ودا میدیا-

دادگاى فیدڕاڵیی ده‌سه‌ڵاتێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندى سه‌رۆك كۆمار راده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، سەرۆک کۆمار دەتوانێت پرۆژە یاسا پێشکەش بە په‌رله‌مان بكات.

دواى ئه‌وه‌ى به‌ نووسراوێک سەرۆک کۆمار داواى روونکردنەوەى دەقى بڕگەى یەک لە ماددەى 60ى دەستوورى کرد، له‌ وه‌ڵامیدا دادگاى باڵاى فیدڕاڵیى عیراق ده‌ڵێت "به‌پێى دەستوور پێشکەشکردنى پرۆژە یاساکان لە تایبەتمەندى دەسەڵاتى جێبەجێکارییە، بڕگەى یەک لە ماددەى 60ی دەستوور باسی لەوەکردووە، جێبەجێکاران کە بریتیین لە سەرۆک کۆمار و ئەنجومەنى وەزیران، دەتوانن پرۆژە یاسا پێشکەشبکەن".

ده‌شڵێت " پێشکەشكردنى پرۆژە یاسا بە ئەنجومەنى نوێنەران له‌ لایه‌ن سەرۆک کۆماره‌وه‌ رێگه‌پێدراوه‌، جگە لە پرۆژە یاساى بودجە و ژمێرەى کۆتایی کە رێگەپێدراو نییە سەرۆک کۆمار پێشکەشیان بکات".

له‌ وه‌ڵامى دادگادا، ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "ئه‌و پرۆژه‌ یاساییانه‌ بەپێى بڕگەى چوار لە ماددەى 80ی دەستوور تەنیا لە دەسەڵاتى ئەنجومەنى وەزیراندایە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan