کوردستانی
بۆ پاككردنهوهى ههواى ئهم شاره ههنگاوێكى نوێ دهگیرێتهبهر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
چوار وێستگەی نوێی پێوانەكردنی كوالێتی هەوا لە پارێزگاى هەولێر دادهنرێت، ئامانجى ئهوهش پێوانەكردنی بڕ و جۆری پیسكارەكانی هەوایە لەپێناو دیاریكردن و لادانی سەرچاوە سەرەكییەكانی پیسكردنی هەوا و خێراكردنی رێگەچارەكان.
لە راگەیەندراوێكدا دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان ئاشكرایكردووه "سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، رەزامەندیی دا لەسەر دانانی چوار وێستگەی نوێی پێوانەكردنی كوالێتی هەوا لە هەولێر، لە رێگەی گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیایەكی تایبەتمەند، پاش تاوتوێكردنی چەندین دەرخستەی جیاوازی كۆمپانیا پەیوەندیدارەكان بە پێوانەكردنی كوالێتی هەوا لەلایەن فەرمانگەی ژینگەی هەولێرەوە".
راشیگهیاندووه "دانانی ئەم چوار وێستگەیە پاش تەواوكردنی رێكارە كارگێڕییەكان، هەنگاوێكی گرنگە بۆ پێوانەكردنی بڕ و جۆری پیسكارەكانی هەوا بەوردیی و زانستییانە، لەپێناو دیاریكردن و لادانی سەرچاوە سەرەكییەكانی پیسكردنی هەوا بەپێی رادەی كاریگەرییان و خێراكردنی رێگەچارەكان".
ئهمه له كاتێكدایه، هەوای شارەكە پیسبووه بەهۆی دەردانی ئهو دووكەڵه ژەهراوییانهى له پاڵەوگەكانى سنووری پارێزگای هەولێردا بوونیان ههیه.
پ ح ع