کوردستانی

ته‌نها له‌ئه‌مڕۆدا چه‌ند كه‌سێك له‌ ئاودا خنكاون

مەودا میدیا - سلێمانی |


ته‌نها له‌ئه‌مڕۆدا چه‌ند كه‌سێك له‌ ئاودا خنكاون

مه‌ودا میدیا-

بەپێی ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست مه‌ودا میدیا كه‌وتووه‌، ئه‌مڕۆ هه‌ینى به‌ هۆى خنكان له‌ ئاودا سێ كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ و دوو كه‌سی تریش رزگار كراون.

ئەمڕۆ هەینی 2ى ئابى 2024، لە گوندی کانی هەنجیر لە نزیکی گۆپتەپە گەنجێک به‌هۆى کەوتنه‌ نێو گۆماوێك ئاوه‌وه‌ خنکا و تاوەکو ئێستا تەرمه‌كه‌ى نەدۆزراوەتەوە.

بۆ دۆزینه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌شى تیمەکانی خۆبەخشی گۆپتەپە له‌ گەڕان بەردەوامن.

هاوكات، لە ئاوی گۆپتەپەش منداڵێک خنکاوە، منداڵه‌كه‌ تەرمەکەی دۆزراوەتەوە و ئێستا لە بنکەی تەندروستیی ئاغجەلەرە.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، سێ منداڵ به‌ هۆى كه‌وتنه‌ ناو ئاوه‌وه‌ لە گوندی ساوا لە سنووری خەلیفان، یەکێکیان خنکاوە و دووانه‌كه‌ى تر رزگار کراون.

کاروان شێرزاد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی خەلیفانیش ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌ "تەرمی کچێكى مێردمنداڵ كه‌ تەمەنی 14 ساڵ بوو گەیەندراوەتە نەخۆشخانەکەیان".

وتیشى "كچه‌كه‌ بەهۆی مەلەکردنەوە خنکاوە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان