کوردستانی

لەم سنووره‌دا دوو رووداوى ئاگرکەوتنەوە روویداوه‌ و زیانه‌كانیشى خراوه‌ته‌ڕوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەم سنووره‌دا دوو رووداوى ئاگرکەوتنەوە روویداوه‌ و زیانه‌كانیشى خراوه‌ته‌ڕوو

مه‌ودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ئاشكرایكردووه‌ "بە هۆکارێکی نادیار دوو رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە سنووری ناحیەی سیتەک و هەریەک لە گوندەکانی ( تەگەران، بازەگیر، گەنکاوە/ ناو ناحیەی سیتەک) روویاندا".

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌ "دەستبەجێ مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەک و بەشی شارباژێڕ گەیشتنە شوێنی ئاگرەکە، هاوکات بە هاوکاریی پۆلیسی بەرگریی شارستانیی سیتەک و چوارتا و سلێمانی، هەروەها هێزێکی سکرتاریەت و هاوڵاتییانی سنوورەکە توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵبکرێت".
 
رونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی هۆکاری سەرەکیی ئاگرەکان، بەردەوامە".
   
ئه‌و بەڕێوەبەرایەتییە زیانى ئاگره‌كانى خستووه‌ته‌ڕوو و رایگه‌یاندووه‌ "بەپێی ئەنجامە سەرەتاییەکان پێشبینیدەکرێت زیاتر لە هەزار دۆنم لە پووش و پاوان لە هەردوو رووداوەکەدا سووتابن".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان