کوردستانی

سودانی لەگەڵ دوو فراكسیۆنى ترى كه‌ركوك كۆده‌بێته‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانی لەگەڵ دوو فراكسیۆنى ترى كه‌ركوك كۆده‌بێته‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

بڕیاره‌ سبه‌ینێ سه‌رۆك وه‌زیرانى عیراق، له‌ گه‌ڵ فراکسیۆنەکانی یەکێتی و بابلیۆن لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کۆببێته‌وه‌ و پرسی پێکهێنانی حکومەتی خۆجێ، تاوتوێ بكه‌ن. 

به‌پێى زانیارییەکانی مه‌ودا میدیا، سبەینێ شه‌ممه‌ 3ى ئابى 2024، هەر یه‌كه‌ له‌ فراکسیۆنی یەکێتی و فراکسیۆنی بابیلۆن لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عیراق محەمەد شیاع سودانی، کۆدەبنەوە.

کۆبوونەوه‌كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ پرسى پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی کەرکوک و هەڵبژاردنی پارێزگار، كە لە بەغداد به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، هەفتەی رابردوویش سودانى، لەگەڵ فراکسیۆنه‌كانى عەرەب و تورکمانیش له‌ ئەنجومەنی پارێزگاكه‌، له‌ سه‌ر هه‌مان پرس كۆبووه‌وه‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان