کوردستانی

ئایا به‌ خواردنى مریشك نه‌خۆشییه‌كه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ مرۆڤ؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئایا به‌ خواردنى مریشك نه‌خۆشییه‌كه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ بۆ مرۆڤ؟

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان، رایده‌گه‌یه‌نێت "هۆكارى په‌یدابوونى ئه‌و نه‌خۆشییه‌ى تووشى په‌له‌وه‌ره‌كانى كێڵگه‌ بووه‌، بوونى گه‌رما و كه‌مبوونه‌وه‌ى شێى زه‌وییه‌ و هیچ مه‌ترسییه‌كى بۆ مرۆڤ نییه‌، نه‌ به‌خواردنى نه‌ به‌ مامه‌ڵه‌كردن پێیانه‌وه‌ ناگوازرێته‌وه‌"، وتیشی "دكتۆره‌كانیش قسه‌كه‌یان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه‌".

نازم عه‌بدوڵا، سه‌رۆكى كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكانى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئه‌م نه‌خۆشییه‌ى كه‌ له‌ ناو په‌له‌وه‌ری كێڵگه‌كاندا بڵاوبووه‌ته‌وه‌ ساڵانه‌ كه‌ وه‌رزى گه‌رما هات و شێى زه‌وى كه‌مبووه‌وه‌ له‌ سه‌رانسه‌رى دونیادا په‌یدا ده‌بێت، ته‌نانه‌ت له‌ ئه‌مه‌ریكاش بوونى هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌وان ڤاكسینى بۆ دروستده‌كه‌ن و به‌رگریی له‌شى جوجكه‌ و مریشكه‌كان به‌هێز ده‌كه‌ن، بۆیه‌ به‌و رێژه‌ زۆره‌ى كوردستان و عیراقى لێ مردار نابێته‌وه‌".

وتیشى "نه‌خۆشییه‌كه‌ ناگوازرێته‌وه‌ بۆ مرۆڤ و هیچ زیانێكى نییه‌ ته‌نها خاوه‌ن كێڵگه‌كان زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن".

سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندى هه‌رزانبوونى نرخى مریشك به‌ نه‌خۆشییه‌كه‌وه‌، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد "هه‌رزانبوونى نرخه‌كه‌ى هیچ په‌یوه‌ندى نییه‌ به‌ نه‌خۆشییه‌كه‌وه‌ و دكتۆره‌كانی ڤێته‌رنه‌ریش قسه‌كه‌م پشتڕاستده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ نه‌ به‌خواردن و نه‌ به‌ مامه‌ڵه‌كردن پێیانه‌وه‌ هیچ زیانێك ناگه‌یه‌نێت به‌ هاوڵاتییان".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان