کوردستانی

دوو كه‌سى تر خنكان و به‌وه‌ش ده‌بێته‌ پێنج كه‌س له‌ ئه‌مڕۆدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دوو كه‌سى تر خنكان و به‌وه‌ش ده‌بێته‌ پێنج كه‌س له‌ ئه‌مڕۆدا

مه‌ودا میدیا-

له‌ سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر له‌ دوو رووداوى جیادا دوو منداڵ خنكان و به‌مه‌ش ده‌بێته‌ پێنجه‌مین كه‌س له‌ ئه‌مڕۆدا به‌ خنكان گیان له‌ ده‌ستبده‌ن.

له‌ راگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ "ئەمڕۆ ھەینی دوو حاڵەتی خنكان تۆمارکران کە یەکێکیان لە قەزای خەبات روویداوە بەھۆی بەركەوتنی بەلەمێك لە منداڵێك کە بووە ھۆی برینداربوونی و خنكاندنی، تاوەكو ئێستاش تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە". 

ئه‌وه‌ش هاتووه‌ "رووداوی دووەم خنكانی منداڵێك بووە لە هاوینەهەواری شێخ توڕاب، تەرمەكەی لەلایەن تیمی بەرگریی شارستانیی شەقلاوە-وە دۆزراوەتەوە".

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌، هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ سنوورى گۆپته‌په‌ و قه‌زاى سۆران سێ كه‌سى تر به‌هۆى خنكانه‌وه‌ گیانیان له‌ ده‌ستدا.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان