کوردستانی

مه‌زاده‌كه‌ى كه‌لار رێكده‌خرێته‌وه‌ "ئه‌سته‌میى هاتوچۆ كردن نامێنێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌زاده‌كه‌ى كه‌لار رێكده‌خرێته‌وه‌ "ئه‌سته‌میى هاتوچۆ كردن نامێنێت"

مه‌ودا میدیا-

به‌هۆى ئه‌و قه‌ره‌باڵه‌خییه‌ى له‌ هه‌فته‌بازاڕه‌كه‌ى(مه‌زاد)كه‌لار له‌ لایه‌ن كڕیارانه‌وه‌ دروستده‌بێت له‌ شه‌وانى پێنجشه‌ممه‌ و رۆژانى هه‌ینییدا، ناڕه‌زایه‌تى هاوڵاتییان و شۆفێرانى لێكه‌وتووه‌ته‌وه‌ و داوا ده‌كه‌ن رێكبخرێته‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌، ئه‌كره‌م صاڵح، سه‌رۆكى شاره‌وانيى كه‌لار بۆ مه‌ودا میدیا رايگه‌یاند "ئه‌و شوێنه‌ى ئێستا دانراوه‌ بۆ كاسبكاران تازه‌یه‌ و ماوه‌ى دوو بۆ سێ هه‌فته‌یه‌كه‌ له‌وێ دانراون".

وتیشى "بێگومان هه‌ر كارێك تازه‌ بێت، كه‌مو كورتى ده‌بێت، بۆیه‌ له‌ داهاتوودا كه‌موكورتییه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن و مه‌زاده‌كه‌ رێكده‌خه‌نه‌وه‌".

له‌ ئێستادا شوێنى مه‌زاده‌كه‌ى كه‌لار گواستراوه‌ته‌وه‌ و نزیكتر بووه‌ته‌وه‌ له‌ شه‌قامى حه‌ولییه‌كه‌، ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆى دروستبوونى قه‌ره‌باڵه‌خییه‌كى زۆر له‌ سه‌ر ئه‌و شه‌قامه‌ و هاتوچۆ كردن ئه‌سته‌م بووه‌.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان