کوردستانی
مهسرور بارزانى پهیامێك بڵاودهكاتهوه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
به بۆنهى ساڵیادى كۆمهڵكوژیی هاوڵاتییانی شنگاڵدا، مەسرور بارزانی، سەرۆکى حكومهتى هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیەنێت "جەخت لە جێبەجێكردنی رێككەوتننامەی شنگال وەکو خۆی دەکەینەوە، بۆ ئەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە و پاراستن و بەڕێوەبردنی دەڤەرەکەش بدرێتە دەست خەڵکی رەسەنی شنگال".
دهقى پهیامهكه:
ئەمڕۆ 10 ساڵ بەسەر جینۆسایدکردنی خوشک و برایانی ئێزدی لە شنگال و دەوروبەری تێ دەپەڕێت، كە لە ئەنجامی هێرش و پەلاماری دڕندانەی تیرۆریستانی داعش، هەزاران كەس لە دانیشتووانی دەڤەری شنگال، کۆمەڵکوژ کران و دەیان هەزاری دیکەش بێسەروشوێن و ئاوارە بوون.
هەرچەندە 10 ساڵ بەسەر ئەم تاوانە تێ دەپەڕێت، بەڵام بە داخەوە ئێش و ئازار و مەینەتییەکانی خوشک و برایانی ئێزیدی کۆتایی نەهاتووە و هێشتاش ژمارەیەکی زۆریان بێسەروشوێنن و بە هۆی خۆسەپێنیی میلیشا و هێزە چەکدارەکانی دەرەوەی یاسا لە شنگال، دۆخی دەڤەرەکە ئاسایی نەبووەتەوە و ئاوارەکان نەیانتوانیوە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان".
لەم یادەدا، قوربانیدانەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەڕابەرایەتیی سەرۆک بارزانی، لە ڕزگارکردنی شنگال بەرز دەنرخێنین و بە ڕێز و پێزانینەوە لێی دەڕوانین.
حكومەتی هەرێمی كوردستان، دووپاتی دەکاتەوە کە بەردەوامە لە هەوڵەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخی نالەباری شنگال و دەوروبەری و کار بۆ ئاوەدانکردنەوەی ناوچەکە دەکات، بۆ ئەوەی زەمینە بۆ گەڕاندنەوەی سەربەرزانەی خوشک و برا ئێزدییە ئاوارەکان بۆ شوێنەکانیان، خۆش بکرێت. بۆیە جەخت لە جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەی شنگال وەکو خۆی دەکەینەوە، بۆ ئەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ ناوچەکە بگەڕێتەوە و پاراستن و بەڕێوەبردنی دەڤەرەکەش بدرێتە دەست خەڵکی ڕەسەنی شنگال".
سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهید و قوربانییانی کۆمەڵکوژیی شنگال و گشت شەهیدانی کوردستان دادەنوێنین.
مهسرور بارزانى
سهرۆك وهزیرانى ههرێمى كوردستان
پ ح ع