کوردستانی
دۆخی بەنداوەکان له ئێستادا چۆنە و شەپۆلی گەرما تا چەند کاریگەری ھەبووە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ى شه‌پۆلى گه‌رما، پێویستییه‌كان بۆ به‌كارهێنانى ئاو زیاتر ده‌بێت و ناوچه كشتو‌كاڵى و ئاژهڵییهكانیش زیاتر پێویستیان به ئاوه، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی ھەرێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت "بڕى ئاوى كۆكراوه له به‌نداوه‌كان له ساڵى پار زیاتره و مه‌ترسى گرفتى كه‌م ئاويمان نییه، له‌ئێستادا به‌پێى پلانێك به‌ردانه‌وه‌یان بۆ كردووه".
رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "ئه‌مساڵ لە بەنداوەکانی کوردستان نزیکەی ملیار و نیوێک ئاومان زیاترە لە ساڵی پار، وە لە زۆربەی بەنداوە بچووکەکانیش ئاستی ئاو زۆر باشە و لە ھەندێک شوێن لە پار زیاتره".
وتیشى "گرفتی کەمی ئاو دروستنەبووە و بەشی پێداویستییەکانی ئەو سنوورەی خۆیان و زیاتریش دەکات".
روونیشیكرده‌وه "ئه‌و بڕه ئاوه‌ى لە بەنداوه‌كان كۆكراونه‌ته‌وه، ئێستا بە پێی پلانێک بەردانەوەی بۆ دەکرێت بۆ ناوچەکانی خوارووی بەنداوەکان".
پ ح ع