کوردستانی
عیراق و هه‌رێم له‌م بواره‌دا پلانێكى تایبه‌ت داده‌نێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانی عیراق، رایده‌گه‌یه‌نێت "سه‌باره‌ت به بواری ئاسایشی خۆراك، پلانێكی تایبەت بە هاریكاری لە نێوان حكومەتی عیراق و هەرێمی كوردستان دادەنرێت".
لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی بازرگانی عیراق بڵاویكرده‌وه "فەرمانگەی پەیوەندییە ئابوورییەكانی وەزارەت لەگەڵ وەزارەتی كشتوكاڵ كۆبوونەوەیەكیان لەبارەی ئاسایشی خۆراكەوە ئەنجامدا".
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات "لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پێداویستی خۆراكی پارێزگاكان و تێچووی گواستنەوەی خۆراك و میكانیزمی گواستنەوە كرا و پلانێكی هاریكاری لە نێوان هەرێمی كوردستان و عیراق دادەنرێت لە بواری ئاسایشی خۆراكدا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئه‌وه‌ش هاتووه "لیژنەكە كار لەسەر تێبینییەكانی رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە نەتەوەیەكگرتووەكان دەكات و چەند كۆبوونەوەیەك ئەنجام دەدرێن بۆ دانانی ستراتیژێك بۆ بەرەوپێشبردنی ئاسایشی خۆراك و پاڵپشتی حكومەت لە بواری ئابووری و بازرگانیدا".
پ ح ع