کوردستانی

عیراق كار لەسەر پرسی دامەزراندنی وانەبێژانی هەرێم دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق كار لەسەر پرسی دامەزراندنی وانەبێژانی هەرێم دەكات

مەودا میدیا-
حكومەتی عیراق بەدواداچوون بۆ پرسی وانەبێژانی هەرێمی كوردستان دەكات و لە نوسراوێكدا ئەنجوومەنی وەزیران داوا لە وەزارەتی دارایی دەكات چاو بەو بابەتەدا بخشێنێت. 

لە نوسراوێكدا ئەمیندارێتی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عیراقدا بە ژمارە (32062) لە 14/7/2024 داوای لە وەزارەتی دارایی عیراق كردووە چاو بە پرسی بە هەمیشەییكردن و دامەزراندنی وانەبێژانی هەرێمی كوردستان بخشێنێت.

لەگەڵ نوسراوەكەدا، نووسراوێكی نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق هاوپێچ كراوە كە لەسەر هەمان پرس ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كراوە.

بە بیانووی نەبوونی بودجەوە حكومەتی هەرێم ماوەی چەند ساڵێكە هیچ وانەبێژێكی هەرێمی كوردستانی نەكردووە بە هەمیشەیی ئەوانیش بەردەوام داوای دامەزراندن دەكەن. 
ئ.پ

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان