عیراقی
هەر هاوڵاتییەك نەشتەرگەری بكات، تێچووەكەی لەسەر حكومەت دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە بەغدا نزیكەی 380 هەزار كەس لە یاسای بیمەی تەندروستیدا ناویان تۆمار كراوە و جێگیر كراون و پرۆسەكەش تا دێت فراوانتر دەبێت.
ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستیی عیراق رایگەیاند " ئامانج لە یاسای بیمەی تەندرووستی، كەمكردنەوەی خەرجییە تەندروستییەكانە لە چوارچێوەی ئەو بەرنامەیەی كە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق دایڕشتووە".
وتیشی "تا ئێستا نزیكەی 380 هەزار كەس لە بەغدا لە یاسای بیمەی تەندروستیدا جێگیر كراون و ژمارەی بیمەی تەندروستیی نیشتیمانیان پێدراوە و تا دێت پرۆسەكەش فراوانتر دەبێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "بەپێی یاساكە، ئەو هاوڵاتییانەی كە لە بیمەكەدا جێگیركراون ئەگەر پێویستیان بە ئەنجامدانی نەشتەرگەری هەبێت، ئەوا تێچووەكەی لە ئەستۆی حكومەتی عیراق دەبێت و تەنها بڕێكی كەم پارەیان لێوەردەگیرێت".
ئ.پ