کوردستانی

سبەی سەرۆكی نوێی زانكۆی گەرمیان دەستبەكاردەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی سەرۆكی نوێی زانكۆی گەرمیان دەستبەكاردەبێت


مەودا میدیا-
بڕیارە سبەینێ‌ بە ئامادەبوونی د.ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە شاری كەلار رێوڕەسمی دەستبەكاربوونی د.ئاراس فەریق زەینەڵ، سەرۆكی نوێی زانكۆی گەرمیان بەڕێوەبچێت. 

ئارام فەریق زەینەڵ، برای د.ئاراس فەریق زەینەڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەی یەك شەممە، كاتژمێر 11ی به‌یانی بە ئامادەبوونی نوێنەری قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، ئاڵوگۆڕی پۆستی زانكۆی گەرمیان بەڕێوەدەچێت". 

د.ئاراس فەریق زەینەڵ لە شوێنی د.فەرهاد قادر سەرۆكی ئێستای زانكۆی گەرمیان دەستبەركار دەبێت كە لە 20/1/2020 ەوە لەو پۆستەدا دەستبەكاربووە.

ئەوەش لە كاتێكدایە كە چەند مانگێكە بڕیاری دەستبەكاربوونی د.ئاراس دەرچووە، بەڵام تا ئێستا جێبەجێ نەكراوە. 
ئ.پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان