کوردستانی

له‌م ناوچانه‌ هەندێك پەڵەهەور دروستده‌بێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌م ناوچانه‌ هەندێك پەڵەهەور دروستده‌بێت

مه‌ودا میدیا-

کەشناسیی هه‌رێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ بڵاوکردەوە و رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌مڕۆ هەندێك پەڵەهەور لە ناوچەکانی باکووری هەرێم په‌یدا ده‌بێت و سبه‌ینێش لە ناوچەکانی باشوور ئەگەری تۆزێکی سووک هه‌یه‌".

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمى كوردستان رایگه‌یاندووه‌ "ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی هەندێك پەڵەهەور لە ناوچەکانی باکووری هەرێم".

راشیگه‌یاندووه‌ "پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ بێجگە لە ناوچەکانی ناوەڕاستی هەرێم بە نزیکەى (1-2) پلەى سیلیزى نزم دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ".

سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشى سبەینێ دووشەممەش، ده‌ڵێت "ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک لە ناوچەکانی باشووری هەرێم".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-2) پلەى سیلیزى بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ".

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 42  

سلێمانی: 41  

دهۆک: 43 

کەرکوک: 45

هەڵەبجە: 43 

زاخۆ:44   

سۆران: 41

حاجی ئۆمەران: 31

گەرمیان: 46

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان