کوردستانی
باوكى منداڵه دۆزراوه‌كه، دۆزرایه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاودێریى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌و منداڵه‌ى دۆزرابووه‌وه و بانگه‌وازیان كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ى كه‌سوكاره‌كه‌ى، باوكیان دۆزیوه‌ته‌وه و ئێستا له بنكه‌ى پۆلیسى نه‌وجوانانه".
بێستون جه‌بار، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاودێریى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانی بۆ مه‌ودا میدیا رایگه‌یاند "باوكى منداڵه دۆزراوه‌كه په‌یوه‌ندی پێوه كردووه و توانیویانه باوكه‌كه بدۆزنه‌وه".
وتیشى "ئێستا باوكى منداڵه‌كه له بنكه‌ى پۆلیسى نه‌وجوانانه".
وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاودێریى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا كه په‌یامنێرى مه‌ودا میدیا ئاماده‌ى بوو، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد،ئه‌م منداڵه له لایه‌ن پۆلیسى نه‌وجه‌وانانى سلێمانییه‌وه له رێكه‌وتى 7ى ته‌مووزى 2024، دۆزراوه‌ته‌وه و نێردراوه بۆ ماڵى مناڵانى كوڕان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی چاودێریى كۆمه‌ڵایه‌تى سلێمانى، دواى ئه‌وه‌ى به‌شى یاساى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ره‌زامه‌ندى دادگاى وه‌رگرتووه له رێگه‌ى ڤیدیۆ و وێنه‌وه، بانگه‌وازى بۆ بكه‌ن و داوا له كه‌سوكارى بكه‌ن سه‌ردانیان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى منداڵه‌كه‌یان.
پ ح ع