کوردستانی
وەزیری بازرگانی ههرێم: ئهو بڕیارهى عیراق سیاسییه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مهودا میدیا-
وەزیری بازرگانی حكومهتى ههرێمى كوردستان رایدهگهیهنێت "سهبارهت به گرفتی ساغکردنەوەی بەرهەمی کارگەکانی هەرێم لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووری عیراق، لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیراندا لەسەرخەتن بۆ چارەسەرکردنی".
ئەمڕۆ یەکشەممە 4ى ئابى 2024، کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی، به ئامانجی گفتوگۆکردن دەربارەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سهبارهت به چارەسەرکردنی ئەو گرفتەی لە کاتی گواستنەوەی بەرهەمی کارگەکانی هەرێم بۆ ناوەڕاست و باشووری عیراق دروست دەکرێت، لەگەڵ بەشێک لە خاوەن کارگەکانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.
له كۆنگرهیهكى رۆژنامهوانییدا وەزیری بازرگانی ئاماژهى بهوهكرد "له سهر ئهو پرسه لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیران لە سەر خەتن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەغدا و چارەسەرکردنی کێشەکە".
وتیشى "زۆرێک لە بەرهەمەکان پێویستیان بە ساغکردنەوەی بەپەلە هەیە".
روونیشیكردهوه "داوا كردنى دەرکردنی مۆڵەت لە بەغدا له لاایهن کارگە و کۆمپانیاکانی هەرێم، نادەستوورییە، ئهو رێگریكردنهش لە ساغکردنەوەی بەرهەمەکانی هەرێم لە ناوەڕاست و باشووری عیراق، بڕیارێکی سیاسییه".
پ ح ع