کوردستانی

فه‌رمانگه‌یه‌ك له‌پلانیدایه‌ ئه‌م كاره‌ بۆ شاره‌كه‌ ئه‌نجام بدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


فه‌رمانگه‌یه‌ك له‌پلانیدایه‌ ئه‌م كاره‌ بۆ شاره‌كه‌ ئه‌نجام بدات

مه‌ودا میدیا-

وته‌بێژى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سلێمانى ده‌ڵێت "پلانیان ھه‌یه‌ رێژه‌ی سەوزایی له‌ شاره‌كه‌ زیاد بکەن و هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی سه‌وزكردنیشیان بۆ بێت، ئه‌وان هاوكار ده‌بن و شوێنى بۆ دیاری ده‌كه‌ن".

سه‌باره‌ت به‌ زیادنى رێژه‌ى سه‌وزایی و پلانه‌كان له‌و بواره‌دا، مسته‌فا جمعه‌ فازڵ، وته‌بێژى فه‌رمانگه‌ى ژینگه‌ى سلێمانى بۆ مه‌ودا میدیا ئاشكرایكرد "پلانیان ھه‌یه‌ له‌ شاره‌كه‌دا رێژه‌ی سەوزایی زیاد بکەن و زۆر شوێنیش ھه‌یە کە سه‌وز کراوە، بۆیه‌ ئه‌وان به‌رده‌وام هه‌وڵى زیاد كردنى رێژه‌ى سه‌وزایی ده‌ده‌ن".

وتیشى "ئه‌ركى ئه‌وان زیاتر ئه‌وه‌یه‌، كاتێك پرۆژه‌یه‌كى سه‌وز كردن هه‌بێت و بڕواته‌ به‌رده‌ستیان، بە ھەمەهه‌نگی بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی شوێنى بۆ دیار ده‌كه‌ن، لەوانە؛ ناو شار، فولکەکان، قوتابخانه‌كان و نێوان شه‌قامه‌كان، هه‌روه‌ها چه‌ندین شوێنی ترى ده‌ره‌وه‌ى شاریش".

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد "وەکو لایەنی ژینگەیی لەو رێگەیانه‌وە هه‌وڵه‌كانیان به‌رده‌وامه‌ بۆ زیاد كردنى رێژه‌ى سەوزایی".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان